پاسەوانێک لەمەزرا

بابەتی ئەم کتێبە ئەدەبییە، ڕۆمانێکە لە نوسینی جەی دی سالێنجەر و وەرگێڕانی ژوان جەلال، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنوسە.

ڕۆمانەکە یەکێکە لەشاکارە ئەدەبیەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم.

هوڵدن کارەکتەری سەرەکی ناو ڕۆمانەکەیە زۆربەی ئەوەی ئێمە دەتوانین بیبینین لەناو ڕۆمانەکەدا لەڕێگەی زەین و یادەوری هوڵدنەوەیە، هەموو کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکە گرنگن چونکە لەکۆتایدا یاردەدەرمان ئەبێت بۆ تێگەشتن لەهۆڵدن و ژیانی بیرکردنەوەی، هەموو شتەکانی لەچواردەورین بەجۆرێک لەجۆرەکان کاریگەری ان هەیە ئەبنە ئامڕازێکی پەروەردەی بۆ هۆڵدن بەمانایەکی سادە ئەگەر بڵێین پەروەردە (هەر شتێکە کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری بخاتە سەر دەرونی هەر یەکێکمان) جا لێرەدا ئەتوانین بڵێین خێزانی هۆڵدنە یان قووتابخانەکەی یان مردنی براکەی وە هاوژوور خوێندکارەکانی تری ئەو شوێنی مانەوەیە بوو کە لێی دەژیا چونکە هۆڵدن بۆ خوێندن چوبوو بۆ خوێندنگایەک لەدەرەوەی ئەو شوێنەی لێی ئەژیا دوای دەرکرانی لەچەند جارێک لەو شوێنانەی لێی دەخوێندن وبەهۆکاری جیاواز… ئێستا خەریکی گێڕانەوەی هۆکاری دەرکرانی وە ئەو شتانەی کەڕوویان داوە بۆی لەدوای دەرکرانی لەخوێندنگاکەی بەهۆی کەوتنی لەوانەکاندا.

هۆڵدن هەرزەکارێکی دانیشتووی ئەمریکایە کە کەسایەتیەکی ناجێگیر شێواو نائارمی هەیە دێڕەکانی کتێبەکە مۆرکی زمانی ئەمریکی پێوە دیارە دیالۆگی کورت و خێرای هۆڵدن کە بیرکردنەوە پچڕ پچڕ و نائەقڵانییەکان لە بیرکردنەوەکانییدا پشان دەدەن،

هۆڵدن بەهەموو شتێک نامۆیە بۆیە بە ئاشکرا ترس و تۆقینی دەبینین تاریکی تەواو ئەبینین دەستیگرتوە بەسەر ڕۆمانەکەدا ووشەی ڕق یەکێکە لەو ووشانەی دایببڕین لەڕۆمانەکە ناتوانین شتێکان بەوجۆرە ببینین کە هۆڵدن دەیبینێت چونکە تاکە دەلاقەیە بۆ بینینی شتەکانی تر دنیابینی ئەوە .

ڕق لە قووتابخانە مامۆستا هاو پۆلەکانی تەنانەت لە خودی خۆشی !

هۆڵدن به گشتی لەهیچ شتێکی ژیانی ڕازی نیە ئەو کەسانەی لەچواردەورین بەمایەی ناڕەحەتی ئەبینێت کە ئەکرێت هەندێکی درووستکەری ئەو ناڕەحەتیە بن هەندێکیان هۆکاری یەکەم خۆی بێت تێنەگەشتن لەخۆی وە تێنەگەشتن لەژیان و ئەوانی تر هۆکار بێت.

هۆڵدن بەدرێژای ڕۆمانەکە ڕق ئەستووری خۆی بەرامبەر ساختەکاری و نمایش پشان ئەدات ناڕەحەتیەکی زۆر ئەبینێت لەکاتی بینینی ئەو هەموو ڕووپۆشەی کەسەکانی چواردەوریان پۆشیویانە

شتێکی تر کەلەم ڕۆمانەدا بەڕوونی دیارە بێزاری هوڵدن بەرامبەر نەریت و خوو بەهاکانی کۆمەڵگایە کە نایەوێت پێوەیانەوە پەیوەست بێت.

ونبوونی و شێوانی ڕۆحی هۆڵدن پەڕینەوەی لەقۆناغی مناڵیەوە بۆ هەرزەکاری بەرزو نزمیەکانی ژیانی هەرزەکاری مانەوەی لەبەینی مناڵیو گەورەیدا لەناو کۆمەڵگای ئەمریکی لەم پەرتووکەدا جێی بۆتەوە.

Leave A Comment

Ghazalnus Cultural Foundation Logo

Celebrating Culture and Arts

Contact Us

Email: info@ghazalnusculturalfoundation.org

Phone: +9647703573757

Address: Sulaymaniyah, Kurdistan Region, Iraq

Ghazalnus Cultural Foundation