
هێزی کێشکردن
بابەتی ئەم کتێبە زانستییە، جۆرج گامۆڤ نوسیویەتی و حوسێن حوسێنی کاری وەرگێڕان بۆ کردوە، لە لایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
کێشکردن نزیکترین و هەستپێکراوترین هێزە بە ئێمە، بەڵام بابەتێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە ئەم هێزە لەدیدی زانستییەوە نەناسراوترین هێزە! چ تیۆرییە کلاسیکییەکان و چ تیۆرییە نوێیەکان، هێشتا نەیانتوانیوە بە تەواوەتی و بە پاککراوی پێمان بڵێن ئەم هێزە سەرچاوەکەی چییە و پەیوەندیی لەگەڵ هێزەکانی تری سروشت، وەک هێزی کارۆموگناتیسی و هێزی ناوکی چۆنە.
لەم کتێبەدا زانا و نووسەری گەورەی ئەمریکایی-ڕووسی، جۆرج گامۆڤ، دەمانبات بۆ ناو مێژووی لێکۆڵینەوە زانستی لەسەر ئەم هێزە و هەردوو تێڕوانینی کلاسیکی و نوێمان بۆ دەخاتە ڕوو.
تێڕوانینە کلاسیکیکەکان، هەم تیۆری نیوتن و هەم تیۆری ئاینشتایین، هەر ئەوەیە ئێستاش هەیە و لەوە ناچێت هەرگیز گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.
بەڵام تێڕوانینە نوێیەکە لە کاتی نووسینی ئەم کتێبەوە تا بە ئێستا، هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
نوسەر لەبارەی کێشکردنەوە دەڵێت فەرمانڕەوایە لەسەر جیهان، سەد میلیارد ئەستێرەکەی ڕێگەی کاکێشانەکەمانی پێکەوە ڕاگرتووە، زەوی بە دەوری خۆر و مانگ بە دەوری زەویدا دەسوڕێنێتەوە، سێو بە درەختەوە پێ دەگەیەنێت و ناهێڵێت فڕۆکەکان بۆ سەر زەوی بەر ببنەوە.
لە مێژووی تێگەیشتن لە کێشکردن لە لایەن مرۆڤەوە، سێ ناوی گەورە هەیە: گالیلۆ یەکەم کەس بوو لێکۆڵینەوەی لەسەر بەربوونەوەی سەربەست و ناسەربەست کرد، ئیسحاق نیوتن، کە بۆ یەکەمجار کێشکردنی وەک هێزێکی گەردوونی وێنە کرد و ئاڵبێرت ئاینیشتایین، کە گوتی کێشکردن هیچ نییە جگە لە چەمانەوەی فەزای چوارڕەهەندی.
لەم کتێبەدا باس لەم سێ قۆناغە دەکەین، بەشێک بۆ کارەکانی گالیلۆ، بەشێک سەبارەت تیۆرییەکانی نیوتن و پێشکەوتنەکانی، بەشێکیش تایبەت بە ئاینشتایین و بەشێکیش سەبارەت بە گریمانەکانی دوای ئاینیشتایین سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان کێشکردن و دیاردە فیزیاییەکانی تر.
ئەم کتێبە تەنها لە دیدی مێژووییەوە نییە، بەڵکو ژیرانەشە ئەم کتێبە باسێکی لەسەر پرەنسیپی کاڵکڵەسی تێدا بێت. ئەو خوێنەرەی توانای ئەوەی هەیە کە لە بەشی سێیەمی کتێبەکەدایە، لەوەدا باسی کاڵکڵەس کراوە، چڕ ببێتەوە دەتوانێت وەک بنچینەی خوێندنی فیزیا بەکاری بهێنێت.
لەلایەکی ترەوە، ئەوانەی ئارەزوویان لە ماتماتیک نییە، بێ ئەوەی لە تێگەیشتنی بابەتەکانی دواتردا تووشی کێشە ببێت، دەتوانێت ئەم بەشە بەجێ بهێڵێت. بەڵام ئەگەر ئارەزووتان لێیە زانستی فیزیا فێر ببن، هەوڵ بدەن لە بەشی سێیەم تێبگەن.
Leave A Comment