حیکایەتی چل شەوەی شاری قەلەندەران

بابەتی ئەم کتێبە ئەدەبیی عیرفانییە، بوشرا کەسنەزانی ڕیوایەتی کردوە.

وەک خۆی وەسفی دەکات ئەم کتێبە گێڕانەوەیە بە چەشنی حیکایەت، کتێبەکە لە ٤٠ چیرۆکی جیاواز پێکهاتووە لە لایەن کەسانی جیاوازەوە دەگێڕێنەوە، هەر یەکیان و لە دەرگایەکەوە دەچنە ژوورەوە و دەست بە گێڕانەوەی چیرۆکی خۆیان دەکەن، لە دەستپێکی خوێندنەوەوە وا دەردەکەوێت چیرۆکەکان بۆ خوێنەر دەگێڕنەوە لە بارەی شاری قەلەندەرانەوە، کە مەملەکەتێکی پڕ لە جوانی و نورە بەڵام بەو جۆرە نییە، پاش چەن شەوێک لە گێڕانەوەی حیکایەت بۆ خوێنەر ڕون دەبێتەوە ئەمە بۆ خاتوونی خۆیانی دەگێڕنەوە.

لە بارەی ئەم خاتوونەیانەوە بە جیاوازی دەدوێن بەڵام هەموویان لەسەر دڵڕەق بوونی کۆکن، هەروەها هەموویان هیواخوازن کە بە زوترین کات هەموو شتێکی بەبیر بێتەوە چونکە خاتوونی حیکایەت خوانی ئەوان توشی بیرچوونەوە بووە.

نوسەر بە وردی کاری لەسەر ئەم گێڕانەوە کردووە لە هەر دەرگایەکیەوە بچیتە ژوورەوە تامەزرۆیت بۆ تەواوکردنی چیرۆکەکەی.

مەملەکەتی قەلەندەران بە جۆرێکە جێی هەموو کەسی تێدا ببێتەوە هەموان لە خۆ بگرێت، بەشێکی زۆری ئەم کتێبە باس لە مورید و دەروێش و شێخەکانیان دەکات، باس لە مەراسیمەکانیان و خۆشەویستیان بۆ شێخی خۆیان دەکات،لە لاتی خۆشەویست دەکات، باس لە ئەهلی حەق و ئەڵقە بەستن و تەمبور ژەنینیان دەکات، وات لێدەکات زۆربەی هەستەکان بژیت و ببیت بە یەکێک لە دانیشتوانی ئەو مەملەکەتە.

باس لە عەشق دەکات، عەشقی خودا و عەشقی مرۆڤەکان باس لە خاڵی بەیەکگەیشتنی ئەو دوانەش دەکات، هەر یەک لەوانەی دێنە سەردانی خاتوون و چیرۆکی بۆ دەگێڕنەوە کەسایەتی خۆیان هەیە، هەم باس لە دەردی خۆیان دەکەن و بۆ خاتوونی دەگێڕنەوە هەمیش دەیانەوێت یارمەتی خاتوون بدەن، ئەوان مورید و حیکایەتخوان و کتێبدار و ئاغا و نامەبەر و چەندانی دیکەن، حیکایەتی ئەوان سەرەنجامی حیکایەتە گەورەکەی خاتوونە کە زۆر عەوداڵی نوسینەوەیین، حیکایەتی دروست بوونی ئەوان و مەملەکەتی قەلەندەران.

.

Leave A Comment

Ghazalnus Cultural Foundation Logo

Celebrating Culture and Arts

Contact Us

Email: info@ghazalnusculturalfoundation.org

Phone: +9647703573757

Address: Sulaymaniyah, Kurdistan Region, Iraq

Ghazalnus Cultural Foundation