
وەڵامە کورتەکان بۆ پرسیارە گەورەکان
بابەتی ئەم کتێبە زانستییە، ستیڤن هۆوکینگ نوسیویەتی و لە لایەن حوسێن حوسێنی کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە و لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووسە.
کتێبەکە پێشەکیەکی پرۆفیسۆر کیپ سۆرن لەخۆ دەگرێت، کە تیایدا باس لە یەکەم بەرکەوتنی لەگەڵ هۆوکینگ دەکات و باسێکی ئەو بابەتانە دەکات کە لە دوو توێی ئەم کتێبەدا باسی لێوە کراوە.
بەراوردی خۆی دەکات بە ستیڤن و دەڵێت:” من خۆم لە پرسیارە گەورەکان دەدزمەوە، چونکە توانایی، ژیری و متمانەبەخۆبوونی پێویستم نییە لەگەڵیاندا سەرووکەللە لێ بدەم. ڕێک بە پێچەوانەوە ستیڤن هەمیشە بەرەو پرسیارە گەورەکان دەچوو، کە ئایا ئەوان بە قووڵی ڕیشەیان لە زانستدایە، یان نا. ئەو توانایی، ژیری و متمانەبەخۆبوونی پێویستی هەبوو.”
ئەم کتێبە کۆکردنەوەی وەڵامەکانە بۆ ئەم پرسیارە گەورانە.
وەڵامگەلێک هۆوکینگ لە کاتی مردنیدا کاری لەسەر دەکرد.
وەڵامی شەش دانە لە پرسیارەکانی بە قووڵی ڕیشەکەیان لەناو زانستەکەیدایە ئەو پرسیارانەش بریتیین لە ( ئایا خودا هەیە؟ هەموو شتێک چۆن دەستی پێ کرد؟ ئایا دەکرێ پێشبینی داهاتوو بکەین؟ لەناو کونەڕەشدا چی هەیە؟ ئایا گەشتەکات مومکینە؟ چۆن داهاتوو دەنەخشێنین)
بەڵام وەڵامەکانی بۆ چوار پرسیارەکەی دیکە ناکرێ بە زەقی ڕیشەیان لەناو زانستەکەی ئەودا بێت
سەرەڕای ئەوەش وەڵامەکانی بە قووڵی ئاستی ژیری و خەلاقییەتەکەی پیشان دەدات
ئەو لە وەڵامی پرسیاری ( هەموو شتێک چۆن دەستی پێکرد؟) و لە بەشێکیدا باس لە سەرچاوەی گەردوون دەکات و دەڵێت ڕەفتاری داهاتووی بەئەگەرترین مێژووەکانی گەردوون چۆن دەبێت. لێرەدا ئەگەری جۆراوجۆر دەبینرێتن کە لەگەڵ دەرکەوتنی بوونی زیرەکدا گونجاو نین ئەوان بەندن لەسەر بڕی ماددەی ناو گەردوون.
ئەگەر زیاتر بێت لە بڕێکی مۆلەقەیی ڕاکێشانی کێشکردنی نێوان گەلەئەستێرەکان کشان هێواش دەکاتەوە و لە کۆتاییدا بەرەو لای یەک دەچن و هەموویان لە یرک شوێندا کۆدەبنەوە و هاڕینە مەزنەکە دەست پێ دەکات. ئەمە کۆتایی گەردوون لە کاتی ڕاستەقینەدا دەبێت.
هەروەها لەبارە کونەڕەشەوە دەدوێت و ئاماژە بەوە دەکات وا دەردەکەوێ یەک جۆر کونەڕەش بە هۆی هاڕەکردنی ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی جیاوازەوە دروست ببێت، لەڕاستیدا ئەگەر چاوپۆشی لە کاریگەرییە کوانتەمییەکان بکرێ، ژمارەی پەیکەربەندییەکان دەکرێ بێکۆتایی بن، چونکە کونەڕەش دەکرێ بەهۆی هاڕەکردنی هەورێلی بێکۆتایی گەورە لە تەنۆلکەکانی بێکۆتایی بارستایی نزم دروست ببێت.
Leave A Comment